خولی باشبوونەوەی پاش نەشتەرگەریی چونه؟
ئاساییانه له حەوتەی یەکەمی پاش نەشتەرگەری، هەوسانی پێڵو زیاتره. ئەم هەوسانه هێدی هێدی نامێنێت. تەقەڵەکان چەند ڕۆژ پاش نەشتەرگەری هەڵدەگیرێن. له حەوتەی دووەمی پاش نەشتەرگەری، چاو سروشتی تر دێته بەرچاو. هەر پاش نەشتەرگەری نەخۆش دەتوانێت له چاویلکەی پزیشکی یا بەرخۆر کەڵکوەرگرێت بەڵام کەڵکوەرگرتن له لێنزی چاو له ڕۆژەکانی سەرەتایی پێشنیارناکرێت چونکا رەنگه ببێته هۆی دەستدان له شوێنی بڕینی نەشتەرگەری. زۆربەی کات نەخۆشەکان تا یەک حەوته پاش نەشتەرگەری نارۆنەوە بۆ سەر ئیشەکەیان. پاش یەک حەوته هەوسانێکی کەم له پێڵو دا هەیه که ورده ورده چارەسەردەبێت.
ئایا ئەم نەشتەرگەرییه بەئازاره؟
رەنگه ئەم پرسه بۆ ئێوە زۆر سەرنجڕاکێش نەبێت بەڵام سەرەڕای ئەوەی که ئەم نەشتەرگەرییه به بێهەست کردنی شوێنی ئەنجامدەدرێت هیچ جۆره هەستی ناڕاحەتی و ئازار لەکاتی نەشتەرگەری بوونی نییه. بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و ئازار له هێوەرکەرەوەی وەشاندنی کەڵکوەردەگرین. نەخۆش لەکاتی نەشتەرگەری دەخەوێت و تەنیا له پێنج خولەکی دوایی دا که هاوکاری نەخۆش بۆ کردنەوە و بەستنی چاوی پێویسته بە ئارامی بەخەبەردێت.