خولی باشبوونەوەی پاش نەشتەرگەریی بەرزکردنەوەی گۆنا چۆنه؟
خولی باشبوونەوەی پاش ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییه تاڕادەیەک کورته. هەروەها که پێشتر گوتمان، ئێمە بۆ ڕاگرتنی پرۆتێز، له پەدی برینپێچ، بۆ ماوەی 3 تا 5 ڕۆژ کەڵکوەردەگرین که له کۆتایی ئەم ماوە به ئاسانی له نووسینگەی پزیشک هەڵدەگیرێت. پاش نەشتەرگەری، گۆنا هەودەکات که بەشێکی زۆری له حەوتەی یەکەمدا باشدەبێتەوە، هەرچەند ڕەنگه ڕادەیەکی کەمی هەوسان تا چەند حەوته بمێنێتەوە، بەڵام بەشی زۆری تاوەکو کۆتایی حەوتەی یەکەم تا ناوەڕاستی حەوتەی دووەم باشدەبێتەوە. تەقەڵەکان تەواو شیاوی ڕاکێشان لەلایەن جەستەوەن و پێویست بە هەڵگرتنیان ناکات.
ئایا شێوازێکی تر بۆ بەرزکردنەوەی گۆنا هەیه؟
بەڵێ. دوو شێوازی تریش بۆ ئەم ئیشە هەن که له پرسیاری دووەم دا باسیان لێکرا واته وەشاندنی چەوری و وەشاندنی جەل. پێشنیاری ئێمە سەبارەت به چارەسەرکردنی دابەزینی قەبارەی گۆنا که به تێپەڕبوونی کات ڕوودەدات، وەشاندنی چەورییه. بەم شێوازە گۆڕانکاری سروشتی و دایمەیی له دەموچاو دروستدەبێت. سەبارەت بەو کەسانەی دەیانەوێت بەرئەنجامی نەشتەرگەری خۆیان پێش ئەنجامدانی ببینن یا ئەو کەسانەی نایانەوێت نەشتەرگەری بکەن، وەشاندنی جەل پێشنیاردەکرێت. له قازانجەکانی ئەم شێوازە، خولی باشبوونەوەی زۆر کورته. وەشاندنی جەل له کەسانی لاو یا تەمەنی زۆرتردا شیاوی ئەنجامدانه. لەم شێوازەدا شینبوونەوە و هەوکردن بوونی نییه و ئەگەریش هەبێت هەره کەم دەبێت. هەروەها ئەم شێوازه لەو بابەتانەدا که کەسەکە کاتی کەمی هەیە و دەیەوێت له کورتترین کاتی شیاودا بەرئەنجامەکەی وەرگرێت زۆر گونجاوە، بۆنموونه کەسێک که شایی یا میوانی لەپێشە.
بەرزکردنەوەی گۆنا به چ شێوەیەک ئەنجامدەدرێت؟
ئێمە بۆ ئەم نەشتەرگەرییه له تەکنیکی ناو دەمی کەڵکوەردەگرین، بەم شێوە که بڕینی نەشتەرگەری لەناو دەم ئەنجامدەدرێت. له قازانجەکانی ئەم شێوازه سەرەڕای نەبوونی شوێنی بڕدراو لەسەر پێست، کەمکردنەوەی خولی باشبوونەوەی پاش نەشتەرگەرییه. بۆ ئاسوودەیی زیاتری نەخۆش، ئەم نەشتەرگەرییه لەژێر بێهۆشی گشتی ئەنجامدەدرێت. ئەنجامدانی نەشتەرگەریی کەمتر له یەک کاتژمێر دەخایەنێت. پاش نەشتەرگەری، بۆ فیکسکردنی پرۆتێز له پەدی گازی لەسەر گۆنا کەڵکوەردەگیرێت. ئەم گازە ئەگەری جووڵەی پرۆتێز له ماوەی ڕۆژەکانی پاش نەشتەرگەریدا کەمدەکاتەوە و 3 تا 5 ڕۆژ پاش نەشتەرگەری هەڵدەگیرێت.
له ڕاوێژکاری بۆ بەرزکردنەوەی گۆنا باس له کام له پرسەکان دەکرێت؟
بەرزکردنەوەی گۆنا دەبێته هوی هاوئاهەنگی ئەندامەکانی دەموچاو و جوانتربوونی روخسار. له دانیشتنی ڕاوێژکاری دا، سەرەتا هەموو ئەندامەکانی دەموچاو دەپشکێندرێن و پاشان ئەندازەی پرۆتێز دیاری دەکرێت. بۆ بڕیاردان لەسەر سایزی گونجاوی پرۆتێز گۆنا، له سایزێری پلاستیکی خاوەن ڕەهەندی جۆراوجۆر کەڵکوەردەگرین. ئەم شێوازە له دیزاینی دیجیتاڵی زۆر کاریگەرتره. بەرزکردنەوەی گۆنا هەم له کەسانی لاو و هەم له تەمەنی زیاتر دا ئەنجام دەدرێت. له کەسانی لاو دا کە کێشەیان تەنیا کەمبوونی بەرزی گۆنایە، دانانی پرۆتێزی گۆنا شێوازێکی ئایدیاڵه. لە کەسانی بەتەمەنتر دا ئەم پرسه هەنێک جیاوازە چونکا بە زۆربوونی تەمەن، کەمبوونی شانەی چەوری له هەموو دەموچاودا بەتایبەت دەوروبەری چاو و گۆنا و ژێر گۆنا و چناکه ڕوودەدات. ئەم گۆڕانکارییانه له تەمەنی زۆردا تەنانەت لەکاتی زۆربوونی کێشی جەستەشدا ڕوودەدەن. بە ڕای ئێمە لەم بابەتانەدا باشترین ڕێگە بۆ جوانکردن و پێکهێنانی هاوئاهەنگی دووبارەی دەموچاو، وەشاندنی چەورییه. لەکاتێکدا که لەم کەسانەدا له پرۆتێزی گۆنا، بێ وەشاندنی چەوری، کەڵکوەرگیرێت سێ کێشەی سەرەکی دروستدەبێت: یەکەم دانانی پرۆتێز به تەنیایی نابێته هۆی لاوکردنەوەی پێست و بەپێی ئەوەی که دابەزینی جوانی و تازەیی پێست له زۆربەی خانمەکاندا له نزیک 30 ساڵەییەوە دەستپێدەکات گرنگی وەشاندنی چەوری که دەبێته هۆی تازەتربوونی پێست، لەم کەسانەدا ڕوونتر دەبێت. دووەم لەکاتێکدا که لەم کەسانەدا له پرۆتێز بە تەنیایی بێ وەشاندنی چەوری کەڵکوەرگیرێت چاڵکەوتوویی ژێر چاوەکان خراپتر دەبێت. سێیەم لە کەسانی زۆر لاواز دا، ڕەنگه پرۆتێز لەسەر پێستەوە بناسرێتەوە. بەم هۆوه له کەسانی لاواز یا وەرزشوان که چەوری گونجاویان بۆ وەشاندن نییه، بۆ ڕێگری له دیاربوونی پرۆتێز سەرەڕای دانانی پرۆتێزی گۆنا له وەشاندنی چەوری له دەوروبەریشی بەشێوەی هاوکات کەڵکوەردەگیرێت. هەڵبەت لەو کەسانەدا که زۆر لاوازن ڕەنگه نەکرێت له پرۆتێز یا وەشاندنی چەوری کەڵکوەرگرین. لەم بابەتانەدا له وەشاندنی جەل کەڵکوەردەگرین.
ئێوە بۆ گۆنا له چ جۆر پرۆتێزێک کەڵکوەردەگرن؟
جۆرەکانی جۆراوجۆری پرۆتێز بۆ بەرزکردنەوەی گۆنا بوونیان هەیه. ئێمه له جۆرێکی تایبەتی پرۆتێزی سیلیکۆنی کەڵکوەردەگرین که زۆر نەرم و شێوەهەڵگره و به ئاسانی شێوەی ئێسک بەخۆی دەگرێت. ئەم تایبەتمەندییه دەبێته هۆی ئەوەی که لەکاتی دەستلێدان یا تماشاکردنی نەناسرێتەوە.