پاش ئەنجامدانی PRP چ چاودرێرییەک پێویسته؟
• شوێنی وەشێندراو تا 24 کاتژمێر نابێ بشۆردرێت
• له کرێمی دژە هەتاو کەڵکوەرگرن
• تا 2 حەوته بەر تیشکی ڕاستەوخۆی هەتاو مەکەون
• له کرێمی ڕاگرەی ڕۆژ و شەو کەڵکوەرگرن
• بۆ ماوەی یەک حەوته له چاویلکەی بەرخۆر کەڵکوەرگرن
بەگشتی لەسەدا چەندی خەڵک بەرئەنجامی باش دەگرن؟
بەرئەنجامەکانی RPR ماونەتەوه سەر هەنێک هۆکاری جۆراوجۆر که گرنگترینیان بەکارهێنانی تەکنیکی دروسته. هەڵبەت سەرەڕای جێبەجێکردنی دروست و وردی دەرمان، چۆنیەتی کاردانەوەی خانەکانی نەخۆشیش گرنگی زۆری هەیە. ئەم هۆکارە شیاوی پێش بینی یا کۆنتڕۆڵکردن یا ڕێکوپێککردن لەلایەن پزیشکەوە نییه و بۆیه بەرئەنجامەکان دەتوانێت لە زۆر باشەوه تا لاواز بگۆڕدرێت.
بەگشتی له نزیک لەسەدا 60ی خەڵک بەرئەنجامی باش وەردەگرن. لە لەسەدا 30ی بابەتەکان بەرئەنجامی مامناوەندی وەردەگرن و له لەسەدا 10یش بەرئەنجامی لاواز.
ئایا ژماره و مەودای وەشاندن بۆ لاوکردنەوە بەپێی تەمەنی جۆراوجۆر، جیاوازه؟
• پێش 30 ساڵەیی هەر سێ ساڵ یەک جار وەشاندن بە مەبەستی پێشگیری ئەنجامدەدرێت
• 30 تا 40 ساڵەیی هەر ساڵ یەک جار وەشاندن ئەنجامدەدرێت
• 40 تا 50 ساڵەیی سێ جار وەشاندن ئەنجامدەدرێت، وەشاندنی دووەم و سێیەم 6 و 9 مانگ پاش وەشاندنی یەکەم، پاشان هەر یەک تا دوو ساڵ یەک جار دەرمانی پارێزە ئەنجامدەدرێت
• پاش 50 ساڵەیی سێ جار وەشاندن ئەنجامدەدرێت، وەشاندنی دووەم و سێیەم 3 مانگ و 6 مانگ پاش وەشاندنی یەکەم و پاشان ساڵی یەک جار دەرمانی پارێزە ئەنجامدەدرێت
هەڵبەت ئەم مەودایانه بە شێوەی تەخمینین و وڵامی بایۆلۆجیکی ئەو کەسە باشترین پێوەرە بۆ ڕێکوپێککردنی مەوداکانی وەشاندنی PRP
سەرەڕای ئەوەی که بەرئەنجامەکانی دەرمان پاش سێ حەوته دەردەکەون بەڵام بەرئەنجامی تەواو پاش سێ مانگ دروستدەبن.
بەرئەنجامەکانی دەرمان مانەتەوە سەر کام له هۆکارەکان و چ کەسانێک بەرئەنجامی باش وەرناگرن؟
بەرئەنجامەکانی دەرمان مانەتەوە سەر بارودۆخی کاردانەوەی خانەکانی ئەو کەسە و له کەسانی جۆراوجۆردا جیاوازه. گەرچی باشبوونی بەرچاو 4 حەوتە پاش وەشاندن بەتایبەت له ناوچاوان و گۆنا و مل و پشت دەست ڕوودەدات، زیاترین کاریگەری پاش 3 مانگ دیاردەبێت. ئەم باشبوونە له کەسانی لاوتردا زیاتر دەبیندرێت.له بابەتەکانی خوارەوە بەرئەنجامی باشمان نابێت:
• کەسانی بەساڵاچوو
• کەسانی جگەرەکێش
• ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی درێژخایەنن
• کەسانی خاوەن خواردنی ناگونجاو
• ئەو کەسانەی که زۆر لەبەر تیشکی هەتاودان
• ئەو کەسانەی که بەباشی له پێستیان چاودێری ناکەن
کاریگەرییە ناگونجاوە ئەگەرییەکانی ئەم شێوازه چین؟
هەوسان، سووری، کزانەوە و ئێشی کەم و شینبوونەوەی کەم له ناوچەی وەشاندن که له ماوەی چەند ڕۆژدا باشدەبێتەوە.
چ کەسانێک بەرئەنجامی باش وەرناگرن؟
• ئەو کەسانەی پێستیان بەهۆی تیشکی هەتاوەوە زیانی زۆری دیوه
• ئەو کەسانەی چرچ و لۆچی قووڵی پێستیان هەبێت
• ئەو کەسانەی که ڕەگی سەر لووت و گۆنایان زیانی دیتووه
• سەرەڕای ئەمانە نزیک لەسەدا دەی کەسانی تریش بەرئەنجامی باش وەرناگرن
PRP له چ کەسانێکدا نابێ ئەنجامبدرێت؟
• کەسانی جگەرەکێش
• ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی پەڕەی خوێنن
• ئەو کەسانەی که دەوای تراوکەرەوەی خوێن وێنەی وارفارین و ئەسپرین یا کۆرتۆن بەکاردێنن.
• ئەو کەسانی تووشی نەخۆشی پێستن.
• شێرپەنجەی پێست
• بوونی چڵک له شوێنی وەشاندن
• ئەو کەسانەی کە کۆئەندامی هێمنی جەستەیان بە هەر هۆیەک لاواز بووه، وێنەی کیمیا دەرمانی و بەکارهێنانی کۆرتۆن و ئایدز
• ئەو کەسانەی ئەلکهۆل یا ماکی هۆشبەر بەکاردێنن
• ئەو کەسانەی چاوەڕوانییەکانیان ژیرانه نییه
کەڵکی ئەم شێوازە بۆ جوانکردن چییه؟
• کەمکردنەوە چرچ و لۆچی و ڕەشی و شینی و هەوسانی دەوروبەری چاو
• جوانکردنەوەی پێست و ڕێگری له پیربوونی دەموچاو و دەست و مل
• PRP بۆ دەرمانکردنی تەنکی قژ و وەرینی قژ شێوازێکی کاریگەره. تەمەنی قژ به وەشاندنی PRP درێژتر دەبێت و چاکبوونەوەی قژی زیاندیتو خێراتر دەبێت. هەروەها ئەم شێوازه دەبێته هۆی هاندان و ڕوانی قژی خەوتوو و ناسک.
• وەشاندنی هاوکات لەگەڵ چەوری دەبێته هۆی مانەوەی زیاتری چەوری.
• باشبوونەوەی جێگەی زیپکه و جێگەی برین
کێشەکانی ئەم شێوازه چین؟
• کاریگەرییەکانی ئەم شێوازه وردەورده ئاشکرا دەبن و نێوان 3 حەوته تا 3 مانگ پاش وەشاندن خۆیان نیشاندەدەن.
• برینی ڕەگەکان، جێگەی برینی زۆر، چرچ و لۆچی قووڵ و داکەوتویی مامناوەندی تا زۆری پێست بەم شێوازە دەرمان ناکرێن.
• چونکا PRP قەبارە زۆرناکات ناتوانین لەم شێوازە وێنەی جەل و چەوری بۆ پڕکردنەوە و قەبارەدان کەڵکوەرگرین بۆنموونه بۆ پڕکردنەوەی هێڵی پێکەنین یا قەبارەدانی گۆنا. بەڵام دەتوانین بۆ مانەوەی زیاتر چەوری وەشێندراو لەگەڵ PRP تێکەڵ بکەین.
قازانجەکانی ئەم شێوازە چین؟
• چونکا لەم شێوازەدا مادەی بەکارهاتوو له خودی نەخۆش دەگیرێت، کاریگەریی ناگونجاو بەهۆی چوونەناوەوەی مادەی دەرەکی بۆناو جەسته وێنەی وەرنەگردنی شانه و هەستۆکی یا گواستنەوەی نەخۆشی و چڵک بوونی نییه.
• له هەموو شوێنەکانی جەسته شیاوی بەکارهێنانه.
• پێویستی به خەواندن و پشوودان نییه.
• هیچ مەترسییەک وێنەی دروستبوونی تومۆر لەم شێوازەدا بوونی نییه.
• کاریگەرییەکانی دەتوانێت تا نزیک ساڵێک بمێنێتەوە.