DrBonyadi
دکتر مسعود بنیادی
بورد تخصصی گوش، حلق و بینی و جراحی سر و گردن
عضو نظام پزشکی کانادا
عضو آکادمی زیبایی آمریکا
عضو انجمن علمی پزشکی لیزری ایران

پرۆتێزی گۆنا

دانانی پرۆتێزی گۆنا دەبێته هۆی زۆرکردنی بەرزیی گۆناکان و دەتوانێت له پێکهێنانی هاوئاهەنگی نێوان ئەندامەکانی دەموچاو و جوانی روخسار دا ڕۆڵی گرنگی هەبێت.

لەو کەسانەدا کە پێشتر گۆنای بەرزیان هەبووه و بە تێپەڕبوونی کات کەم بووەتەوە و دەیانەوێت بەرزی گۆنایان دیسان دروست کەنەوە، ئێمە وەشاندنی چەوری بەباشتردەزانین له دانانی پرۆتێز. چونکا لەم کەسانەدا لە زۆربەی بابەت دا سەرەڕای ئەوەی که شانەی چەوری کەمبووەتەوە جوانی و تازەیی پیستیش کەمتر بووه.

لە ئەنجامی وەشاندنی چەوری هەم کەمی قەبارە چارەسەردەکرێت هەم بەهۆی کاریگەریی وەشاندنی چەوری، جوانی گۆنا دەگەڕێتەوە و پێستی دەموچاو سافتر و ڕوونتر دەبێت. تکایه بۆ زانیاری زیاتر لەم بوارەدا سەردانی بەشی وەشاندنی چەوری بکەن.

لەو کەسانەدا که دەیانەوێت گۆنای بەرزیان هەبێت بەڵام نایانەوێت پرۆتێز لە گۆنادا دابنێن دەتوانن له وەشاندنی جەل یا چەوری کەڵکوەرگرن.

لەکاتی ویستنی ڕاوێژکاری بێبەرامبەر دەتوانن پێوەندی بگرن لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنی 982122859098+ یا 982122865536+ یا ئیمەیل بنێرن بۆ drbonyadimd@gmail.com. لە دانیشتنی ڕاوێژکاری دا، وردەکاری شێوازەکانی نەشتەرگەریی کراوه و داخراو  بریتی له قازانجەکانی و سنووردارییە ئەگەرییەکانی به لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی روخساری ئێوە شڕۆڤە دەکرێت و هەموو زانیارییه پێویستەکانتان پێدەدرێت تاوەکو لەسەر بنەمای ئەم زانیارییانه، سەبارەت به گونجاوترین شێوازی نەشتەرگەری بڕیارتان بۆبدرێت.