(من بیستومه که هەرچەند جاری زیاتر له بۆتۆکس کەڵکوەرگرین، کەمتر پێویستمان پێی دەبێت)
ئەم بابەته تەنیا کاتێک ڕاسته که ئێوە له کەڵکوەرگرتنی لەسەرکاتی بۆتۆکس بەردەوام بن. بۆنموونه ئەگەر ئێوە تەنیا ساڵی جارێک بۆتۆکس بوەشێنن، ئاشکرایه کاریگەریی ئەم دەوایه لە جەستەتان دا بۆ ماوەی زۆر نامێنێتەوە. کەڵکوەرگرتنی بەردەوام له بۆتۆکس دەتوانێت ماسولکەکانتان شل بکاتەوە و تەنیان لەم حاڵەتە دا کەڵکوەرگرتن له دۆزی کەم و مەودای کاتی زۆرتر شیاو دەبێت.
(من بۆتۆکسم وەشاندووه بەڵام کاریگەرییەکەی تەنیا چەند حەوتە ماوەتەوە) یا (من له بەرئەنجامی بۆتۆکس رەزامەند نیم)
کاریگەریی بۆتۆکس نابێ تەنیا چەند حەوته بێت بەپێی ئەم پرسه که پێویستی کەسانی جیاواز بە ڕادەی بۆتۆکس جیاوازه ڕەنگه ئێوە بڕێکی کەم یا تراوی بۆتۆکستان وەرگردبێت یا بڕی پێویست لەسەر بنەمای باری ئاناتۆمیکی خۆتان وەرنەگردبێت. بۆ نموونه، بڕی بۆتۆکسی وەشێندراو بۆ پیاوان له خانمان زیاتره. هەنێک کات پاش وەشاندنی یەکەمی بۆتۆکس، رەنگه کاریگەرییەکانی هەنێک کەمتر له 3 مانگ بێت. ئەم ماوە له وەشاندنەکانی تر دا زۆرتر دەبێت. هەروەها کاریگەریی بۆتۆکس له دەوروبەری چاو دەتوانێت له 3 مانگ کەمتر بێت. ئەگەر ئێوه له بەرئەنجامی پێشوی بۆتۆکس رەزامەند نین، ئێمە بە وردی سەرنج دەدەینه هۆکاری نارەزامەندی ئێوه و له دووپات نەبونەوەی دا یارمەتیتان دەدەین.
ئایا دەموچاوی من پاش کەڵکوەرگرتن له بۆتۆکس بێ حاڵەت و بەشێوەی دەستکرد نابێت؟
بۆتۆکس دەتوانێت له دروستبوونی هەنێک له حاڵەتەکانی دەموچاو ڕێگری بکات، وێنەی ڕووترشی و بەرزکردنەوەی برۆ. بەڵام پێکەنین و نیشاندانی حاڵەتی شادی سنووردار ناکات. بەم هۆیەوە بۆتۆکس وەکوو دەوای کەمکەرەوەی حاڵەتە نیگاتیڤەکانی روخسار دەناسرێت بێ ئەوەی که له حاڵەتی پۆزیتیڤ کەمبکاتەوە.
ئایا من دەبێ وەشاندنی بۆتۆکس هەمیشه دووپات کەمەوە؟
ئەگەر ئێوە زووزوو برۆکانتان بەرزدەکەنەوە یا ڕووترش دەکەن بۆتۆکس یارمەتیتان دەدات ئەم خووە لابەرن. ئەم خووه دەبێته هۆی دروستبوونی چرچ و لۆچ لە دەموچاوتان. بۆ ئەوەی که بۆ هەمیشه له دروستبوونی چرچ و لۆچی دەموچاو پێشگیری بکەن دەبێ درێژە بدەنە وەشاندنی بۆتۆکس.
ئایا تەمەنی من بۆ وەشاندنی بۆتۆکس زۆر نییه؟
ئەگەر چرچ و لۆچی دەموچاوتان قووڵ بن، وەشاندنی بۆتۆکس نابێته هۆی لەناوچوونی تەواویان بەڵام له خراپتربوونیان ڕێگری دەکات. ئاشکرایه لە هەموو بابەتەکاندا، وەشاندنی بۆتۆکس دەبێته هۆی باشتربوونی روخسار له کاتی پێکەنین و ڕووترشی و ... هتد. ئەگەر چرچ و لۆچی پێستی ئێوە له ئێستادا هەمیشەیی و قووڵ بوون واته بۆنموونه تەنانەت له کاتێکیش دا پێناکەنن یا ڕووترش ناکەن بوونیان هەیه لەم کاتەدا دەتوانن له شێوازی دەرمانی تر وێنەی وەشاندنی جەل یا چەوری کەڵکوەرگرن. پاش ئەوەی که چرچ و لۆچی قووڵ به کەڵکوەرگرتن له شێوازی سەرەوە باشتر بوو، وەشاندنی بۆتۆکس دەتوانێت له ڕێگری له دروستبوونەوەیان کاریگەر بێت.
ئایا تەمەنی من بۆ وەشاندنی بۆتۆکس کەم نییه؟
ڕەنگه پێست به هۆکاری جیاواز وێنەی جەنەتیکی و تیشکی هەتاو، له تەمەنی کەمدا تووشی گۆڕانکاری و چرچ و لۆچ بێت. لەم کاتەدا وەشاندنی بۆتۆکس بەسوود دەبێت. لە هەنێک کەس دا که تەنانەت پاش تەمەنی بیست ساڵەیی چرچ و لۆچی چکۆله لەسەر دەموچاویان دروست دەبێت وەشاندنی بۆتۆکس دەتوانێت بەکەڵک بێت. ئاساییانه سەبارەت بەو کەسانەی پێستی ئاساییان هەیە وەشاندنی بۆتۆکس دەبێ پاش سی ساڵەیی دەست پێبکات تاوەکو بتوانێت له دروستبوونی چرچ و لۆچی دەموچاو و قووڵتربوونی ڕێگری بکات. سەبارەت بەو کەسانەی که رەنگی پێستییان ڕەشتره، ڕەنگه وەشاندنی بۆتۆکس تا کۆتایی دەیەی چوارەمی ژیانیان دوابکەوێت. سەبارەت بەو کەسانەی که رەنگی پێستیان زۆر ڕەشە ڕەنگه وەشاندنی بۆتۆکس پێویست نەبێت.
ئایا وەشاندنی بۆتۆکس بەپێی ئەوەی که کاریگەرییەکەی کاتییە بایەخی هەیه؟
بەڵێ، هەڵبەت ئەم بابەتە که کاریگەریی بۆتۆکس کاتییه و زۆربەی کات 3 تا 4 مانگ دەمێنێتەوە دروسته. بەم حاڵەیشەوە تەنیا دەوایەکە که بۆ چارەسەرکردنی چرچ و لۆچی دەموچاو بوونی هەیه.ئەو کەسانەی که بەشێوەی بەردەوام پێدەکەنن، ڕووترش دەکەن یا ناوچاوانی خۆیان بەرز دەکەنەوە، لە سەرەتادا چرچ و لۆچی کاتی له پێستی دەموچاویان دروستدەبێت، ئەم چرچ و لۆچانه ورده ورده قووڵتر دەبن و هەمیشە دەمێننەوە. ئەگەر وەشاندنی بۆتۆکس پێش قووڵتر بوون و جێگیربوونی چرچ و لۆچ ئەنجام بدرێت دەکرێت به تەواوی چارەسەربکرێن و له دروستبوونی چرچ و لۆچی نوێ ڕێگری بکرێت. بەڵام کاتێک چرچ و لۆچەکان قووڵ بوون، وەشاندنی بۆتۆکس بەرئەنجامی کەمتری هەیه.
ئایا وەشاندنی بۆتۆکس ئازاری هەیه؟
تەکنیکەکانی کلینیکی ئێمە هەرجۆره ناڕاحەتی بۆ لانیکەم دادەبەزێنێت. بۆ زۆربەی نەخۆشەکان ئەم پرسه که لە کاتی وەشاندن چەنێک هەست به ئێش دەکەن گرنگه، بەتایبەت ئەگەر پێشتر له جێگەیەکی تر بۆتۆکسیان وەشاندبێت.
بۆتۆکس چییه و چ کەڵکێکی هەیه؟
بۆتۆکس پرۆتینێکی ناب کراوه که زۆرتر له 25 ساڵه به سەرکەوتوویی بۆ لابردنی چرچ و لۆچ و دەرمانی پزیشکی وێنەی ئێشی سەر و عارەق کردن و گرژی ماسولکەکان بەکاردێت. ئەم دەوایه لەکاتێک دا که لەلایەن کەسانی بەئەزموونەوە بوەشێندرێت بەرئەنجامی دەرمانی گرنگی دەبێت.