(من لەسەر دەموچاوم جێگەی برینی زیپکە ماوەتەوە، چۆن دەتوانن یارمەتیم بدەن؟)
له ڕابردودا بۆ لەناوبردنی شوێنی زیپکه له شێوازێک بە ناوی دێرم ئەبرەیژن Dermabrasion کەڵکوەردەگیرا. لەم شێوازەدا تۆی ئاستی پێست بە شێوازی میکانیکی واته ساوانی پێست هەڵدەگیرا. له ئەمڕۆدا ئاشکرابووه کە ئەم شێوازە بەرئەنجامی باشی نییه. کێشەی سەرەکی لەم کەسانەدا بوونی چاڵ له شوێنی زیپکەدایه. له شێوازی Dermabrasion، هەوڵ دەدرێت به هێنانەخوارەوەی ئاستی پێستی ساغ تا ئاستی ئەو شوێنەی که چاڵ بووه، پێست ساف بکەن. ئێمە باوەڕمان وایه که بۆ دروستکردنی پێستی ساف دەبێ پێستی شوێنی چاڵکەوتوو تا ئاستی پێستی ساغ بێته سەرەوە. شێوازێک کە ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەم کاره کەڵکی لێوەردەگرین ماوەتەوە سەر ئەندازە چاڵکەوتوویی. سەبارەت به چاڵی چکۆلە، له تەکنیکی CROSS کەڵکوەردەگرین. لەم شێوازەدا که به کەڵکوەرگرتن له ماکی کیمیایی ئەسیدی با بڕی زۆر کەم ئەنجامدەدرێت، بەرزی و چاڵی پێست چارەسەردەکرێت. سەبارەت به چاڵکەوتوویی گەورەتر له وەشاندنی چەوری کەڵکوەردەگرین.
ئایا ئێوە له جەلی دایمەییش کەڵکوەردەگرن؟
ئێمه له وەشاندنی سیلیکۆن کەڵکوەردەگرین و هەروەها که له پرسیارە پێشووەکان دا گوترا ئێمە بۆ ئەم مەبەسته وەشاندنی چەوری بەباشتردەزانین. له ڕاوێژکاری ڕاستەوخۆدا، شێوازی گونجاو بۆ ئێوە و قازانج و خەوشەکانی وەشاندنی جەل و چەوری به لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تایبەتی ئێوە شڕۆڤە دەکەین.
(من دەمەوێت لێوەکانم بەرزتر کەمەوە.) چ شێوازێک بۆ ئەم مەبەسته بوونی هەیه؟
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر تکایه بڕواننه بەشی (پرسیارە باوەکان سەبارەت به بەرزکردنەوەی لێو).
خولی باشبوونەوەی پاش وەشاندنی جەڵ چ ماوەیەک دەخایەنێت؟
ماوەی باشبوونەوەی پاش وەشاندنی جەل، بەپێی جۆر و بڕی جەل جیاوازه. سەبارەت به بەرهەمەکانی هیالۆرۆنیک ئەسید وێنەی restylane و juvéderm، هەوسانەکە پاش 2 تا 3 ڕۆژ لەناودەچێت.
ئایا بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی فەیس لیفت یا وەشاندنی چەوری، هێڵەکانی دەوروبەری لێوم لەناودەچن؟
بەداخەوە نەخێر. زۆر لەو نەخۆشانەی که پێشتر فەیس لیفت یا وەشاندنی چەوری بۆیان ئەنجامدراوه و سەردانی ئێمە دەکەن، له بەرئەنجامەکی رەزامەند نین چونکا بەڵێنیان پێدرابوو چرچ و لۆچی دەوروبەری دەمیشیان چارەسەربکرێت. بە ڕای من وەشاندنی چەوری یا فەیس لیفت له ماوەی زۆردا بۆ چرچ و لۆچی دەوروبەری لێو گونجاو نییه و ئەم هێڵانه دەبێ به شێوازی نانەشتەرگەریی وینەی لەیزەر چارەسەربکرێن.
حەزم له چرچ و لۆچی دەموچاوم نایە. چۆن دەتوانم چارەسەریان کەم؟
حەزم له چرچ و لۆچی دەموچاوم نایە. چۆن دەتوانم چارەسەریان کەم؟
پێش وڵامدانەوە بەم پرسیاره سەرەتا دەبێ جۆرەکانی چرچ و لۆچی دەموچاو دیاری بکەین که چەن جۆرن:
1. چرچ و لۆچی ناقووڵ که تەنیا لەکاتی گۆڕانی حاڵەتی دەموچاو وێنەی پێکەنین یا ڕووترشکردن دیارن
2. چرچ و لۆچی ناقووڵ یا قووڵ که هەمیشه بوونیان هەیه و بەهۆی گۆڕانی حاڵەتی روخسار دایمەیی بوون.
3. چرچ و لوچێک که بەهۆی کەمبوونەوەی شانەی چەوری و هێزی ڕاکێشان پێکهاتون وێنەی هێڵی پێکەنین، چرچ و لۆچی دەوروبەری لێو و چرچ و لۆچی ژێر دوو لای گۆشەی لێو که بەرەو خوارەوە داکەوتوون.
دەرمانکردنی ئەم چرچ و لۆچانه بەپێی قووڵایی و ئەوەی کە تەنیا لەکاتی گۆڕانی حاڵەتی دەموچاو پێکدێن یا ئەوەی که دایمەیین جیاوازه. هەڵبەت لەم بەشەدا تەنیا باس له بنەما گشتییەکان دەکەین و وڵامی وردتر دانەوە بەم پرسیاره تەنیا له ڕاوێژکاری ڕاستەوخۆدا شیاوە چونکا هەنێک هۆکار وێنەی ئاناتۆمی دەموچاو، ڕادەی گۆڕانی پێویستی ئێوە، پێویست به کرداری نەشتەرگەریی یا نانەشتەرگەریی، دایمەیی یا کاتی بوونی گۆڕانکاری داخوای ئێوە و ... هتد لەسەر بڕیاری کۆایی سەبارەت به شێوازی پێویست بۆ ئێوە کاریگەرن.
بە گشتی باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی هێڵی ورد له دەوروبەری چاو و ناوچاوان، وەشاندنی بۆتۆکسە. چونکا پڕکردنەوەی ئەم هێڵانه به فیلەر زۆر دژواره. وەشاندنی بۆتۆکس لەم شوێنانەدا هەم بۆ پێشگیری له چرچ و لۆچ بەکەڵکه ەم بۆ دەرمانکردنیان.
پێستی دەموچاو وێنەی کراسێکە که بەهۆی کەڵکوەرگرتن لەم کراسه تووشی چرچ و لۆچ دەبێت. ئەگەر ئەم چرچ و لۆچه پاش هەر جار کەڵکوەرگرتن چارەسەرنەکرێت و له هیچ ئامێرێک بۆ پێشگیری کەڵکوەرنەگیرێت، ئەم چرچ و لۆچانه قووڵتر و دایمەیی دەبن. سەبارەت به پێستی دەموچاویش ئەم بابەته ڕوودەدات. ئەگەر چرچ و لۆچی دەوروبەری چاوەکان و ناوچاوان لەم دواییانەدا پێکهاتون و قووڵاییان کەمە، وەشاندنی بۆتۆکس چارەسەریان دەکات و لەکاتێکدا که وەشاندن درێژەی هەبێت له پێکهاتنی چرچ و لۆچی تر ڕێگری دەکات. سەبارەت به چرچ و لۆچی قووڵی پێست، وەشاندنی بۆتۆکس دەبێته هۆی ئەوەی که قووڵایی چرچ و لۆچ کەمتر بێت و له قووڵتر بوونیتان ڕیگری دەکات بەڵام بەتەواوی چارەسەریان ناکات.
دەرمانکردنی هێڵی وردی دەوروبەری لێو به شێوازێکی جیاواز ئەنجامدەدرێت. وەشاندنی بۆتۆکس لەم شوێنەدا ڕەنگه ببێته هۆی ئەوەی که قسەکردنی ئەو کەسە یا کۆکردنەوەی لێوەکانی بۆنموونه لەکاتی کەڵکوەرگرتن له قامیش بۆ خواردنەوە تووشی کێشە دەبێت. ئەگەر بۆ پڕکردنەوەی هێلی وردی ئاستی لەم شوێنەدا له جەڵ کەڵکوەرگیرێت ڕەنگه بەرزی دورستبێت. بەڵام ئەگەر ئەم هێڵانه قووڵتر بن ڕەنگه بتوانین له وەشاندنی جەل بەرئەنجامی باش وەرگرین. بۆ دەرمانکردنی تەواوی ئەم هێڵانه دەتوانین له لەیزەر کەڵکوەرگرین.