ئایا وەشاندنی بۆتۆکس بەپێی ئەوەی که کاریگەرییەکەی کاتییە بایەخی هەیه؟
بەڵێ، هەڵبەت ئەم بابەتە که کاریگەریی بۆتۆکس کاتییه و زۆربەی کات 3 تا 4 مانگ دەمێنێتەوە دروسته. بەم حاڵەیشەوە تەنیا دەوایەکە که بۆ چارەسەرکردنی چرچ و لۆچی دەموچاو بوونی هەیه.
ئەو کەسانەی که بەشێوەی بەردەوام پێدەکەنن، ڕووترش دەکەن یا ناوچاوانی خۆیان بەرز دەکەنەوە، لە سەرەتادا چرچ و لۆچی کاتی له پێستی دەموچاویان دروستدەبێت، ئەم چرچ و لۆچانه ورده ورده قووڵتر دەبن و هەمیشە دەمێننەوە. ئەگەر وەشاندنی بۆتۆکس پێش قووڵتر بوون و جێگیربوونی چرچ و لۆچ ئەنجام بدرێت دەکرێت به تەواوی چارەسەربکرێن و له دروستبوونی چرچ و لۆچی نوێ ڕێگری بکرێت. بەڵام کاتێک چرچ و لۆچەکان قووڵ بوون، وەشاندنی بۆتۆکس بەرئەنجامی کەمتری هەیه.
ئایا وەشاندنی بۆتۆکس ئازاری هەیه؟
تەکنیکەکانی کلینیکی ئێمە هەرجۆره ناڕاحەتی بۆ لانیکەم دادەبەزێنێت. بۆ زۆربەی نەخۆشەکان ئەم پرسه که لە کاتی وەشاندن چەنێک هەست به ئێش دەکەن گرنگه، بەتایبەت ئەگەر پێشتر له جێگەیەکی تر بۆتۆکسیان وەشاندبێت.
بۆتۆکس چییه و چ کەڵکێکی هەیه؟
بۆتۆکس پرۆتینێکی ناب کراوه که زۆرتر له 25 ساڵه به سەرکەوتوویی بۆ لابردنی چرچ و لۆچ و دەرمانی پزیشکی وێنەی ئێشی سەر و عارەق کردن و گرژی ماسولکەکان بەکاردێت. ئەم دەوایه لەکاتێک دا که لەلایەن کەسانی بەئەزموونەوە بوەشێندرێت بەرئەنجامی دەرمانی گرنگی دەبێت.