گوێکانی من هاو ئەندازە نین یا بەرزییان بە یەک ڕادە نییه. ئایا دەتوانن تەواو هاوسەنگیان بکەن؟
هەروەها که گوتمان، هێگنی چاککردنەوەی ناهاوسەنگی زۆرکەم بەشێوەی لەسەدا سەد نییه. ئێمە هەمیشه هەوڵ دەدەین که بەرئەنجامی نەشتەرگەری هاوسەنگ بێت بەڵام زۆربەی پێکهێنانی هاوسەنگی تەواو، شیاو نییه. ئێمە هەمیشه له فۆرمی رەزامەندی پێش نەشتەرگەری دەنووسین که (دوو لای جەسته تەواو هاوسەنگ نین و هێگنی هاوسەنگ کردنیشی نییه.) لەڕاستیدا زۆربەی خەڵک بە ناهاوسەنگی زۆرکەمی دەموچاو و گوێکان نازان مەگەر له پێش ئاوێنه روخساری خۆیان بە وردی بپشکێنن.
ئایا دەکرێت ئەم نەشتەرگەرییه تەنیا بۆ گوێیەک ئەنجامبدرێت؟
بەڵێ. گەرچی ئەگەری بوونی ئاڵۆزی شێوەیی یەک لایەنەی گوێ زۆر کەمە، بەڵام ئەگەر هەبێت دەبێ چاکبێتەوە. ئاگاداربن که چاککردنەوەی لەسەدا سەدی ئەو گوێیانەی که ناهاوسەنگی زۆر کەمیان هەیه هەنێک کات جێبەجێ نابێت.
ئەم نەشتەرگەرییه له منداڵان له چ تەمەنێک دا ئەنجامدەدرێت؟
کەمترین تەمەن بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییه 6 ساڵه. که چەند هۆکاری هەیە: یەکەم لەم تەمەنەدا ئەندازەی گوێ گەیشتووەته لانیزۆری خۆی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری هیچ ئاڵۆزییەک له گەورەبوونی دا دروستناکات. دووەم لەم تەمەنی کەمتردا منداڵان ناتوان چاودێری پاش نەشتەرگەری جێبەجێ بکەن و ڕەنگه تەنانەت دەست له گوێیان بدەن و زیانی پێبگەیێنن.
تکایه سەبارەت به خولی باشبوونەوەی پاش نەشتەرگەری شڕۆڤە بکەن.
برینپێچی گوێ بەیانی ڕۆژی پاش نەشتەرگەریی هەڵدەگیرێت. له لەسەدا 20ی بابەتەکان ڕەنگه تا چەند ڕۆژ شینۆبوون و هەوکردنێکی لاواز بوونی هەبێت. سەرەڕای ئەمە روخساری گوێ له زۆربەی نەخۆشەکان دا تەنانەت ڕۆژی پاش نەشتەرگەریش سروشتییه. چونکا گوێی نەخۆش پێش نەشتەرگەری بەرزتره، تەنانەت هەر پاش نەشتەرگەریش شێوەیەکی باشتری دەبێت، تەنانەت لەو کەسانەش دا که قژی کورتیان هەیه، ڕۆژی پاش نەشتەرگەریش گوێیان ناسروشتی نایێته بەرچاو. نەخۆشەکە له حەوتەی یەکەمی پاش نەشتەرگەری، له هێدباندی وەرزشی شل که گوێ دابپۆشێت به شێوەی بەردەوام کەڵکوەردەگرن. هەڵبەت ئەگەر پێویست بێت دەکرێت بۆ ماوەیەکی کورت هێدباندەکە هەڵگرێت. پاش حەوتەی یەکەم بۆ ماوەی 5 خولەک تەنیا شەوانه له هێدباند کەڵکوەردەگیرێت. نەخۆش پاش حەوتەی یەکەم دەتوانێت به هێدباند، وەرزشی سووک ئەنجانبدات. کەڵکوەرگرتن له هێدباند لەم خولەدا بۆ پێشگیری له زیاندیتنی گوێ لەکاتی وەرزشه. تا سێ مانگ نابێ وەرزشێک بکەن کە تێیاندا ئەگەری لێکدان و پێکان زۆره. گەرچی زۆربەی نەخۆشەکان تەنانەت له ڕۆژێک دوای نەشتەرگەرییەوە دەتوانن بڕۆنەوە سەر ئیش یا قوتابخانەکەیان، له زۆربەی بابەت دا نەخۆشەکان تا چارەسەربوونی بەشی سەرەکی هەوکردنی گوێ، چەند ڕۆژ تا یەک حەوته لە ماڵەوە دەمێننەوە.
ئایا ئەم نەشتەرگەرییه ئازاری هەیە؟ بە بێهەستی شوێنی ئەنجامدەدرێت یا بێهۆشی گشتی؟
ئەم نەشتەرگەرییه ئازاری نییه. ئێمه بۆ ئەنجامدانی بێهۆشی گشتی بەباشتردەزانین. ڕەنگه نەخۆش هەر دوای نەشتەرگەریی هەست به کزانەوە و ئێشێکی کەم بکات که بە خواردنی دەوای هێوەرکەرەوە چارەسەردەکرێت. بۆ ئاسوودەیی زیاتری نەخۆش ئێمە له دەوای بێهەستی به ماوەی کاریگەریی زۆرترەوە کەڵکوەردەگرین. زۆربەی کات له بەیانی ڕۆژی پاش نەشتەرگەرییەوە نەخۆش هەست به هیچ ناراحەتی و ئازارێک ناکات.
ئایا پاش نەشتەرگەریی جێگەی بڕدراوی نەشتەرگەری دەبیندرێت؟
بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی گوێ، هەموو بڕینەکانی پێستی له پشت گوێ ئەنجامدەدرێت بۆیه نابیندرێن.
ئێوه له چ شێوازێک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی گوێ کەڵکوەردەگرن؟
شێوازی بەکارهاتوو ماوەتەوە سەر ئەوەی که نەرمایی گوێ به چ شێوەیەک بێت. باوترین ئاڵۆزی شێوەی گوێ که lop ear deformityی پێدەڵێن بەهۆی پێکنەهاتنی تۆیەکی کڕکڕاگەیی لەسەر نەرمایی گوێ دروستدەبێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە شێوازی جۆراوجۆر هەیه: بڕینی کڕکڕاگه، دوورانەوەی کڕکڕاگه یا نەرمکردنەوەی کڕکڕاگه. بە ڕای ئێمە لەم بابەتانەدا بڕینی کڕکڕاگە شێوازێکی گونجاو نییه چونکا بەم شێوازه نزیک یەک تا دوو ساڵ پاش نەشتەرگەری هێڵی بڕدراو له ژێر پێستەوە دەبیندرێت و روخسارێکی پەسەندکراوی نییه. ئێمە له تێکڵاوێک له شێوازە گوتراوەکان کەڵکوەردەگرین، بەم شێوە که سەرەتا هێگنی نەرمی بەشی پشت کڕکڕاگەی گوێ زۆردەکەین تاوەکو کڕکڕاگە بتوانێت به ئاسانی بچەمێتەوە و پاشان به کەڵکوەرگرتن له تەقەڵی گونجاو شێوەیەکی گونجاو دەدەینه نەرمایی گوێ و جێگیری دەکەین. ئەم شێوازه تێکڵاوییه بۆ پێکهێنانی بەرئەنجامی دڵخواز و دایمەیی گونجاوە.
جۆری تری ئاڵۆزی شێوەی نەرمایی گوێ بەناوی cup ear deformity دەتوانێت بە تەنیایی یا لەگەڵ جۆری پێشوو Lop ear deformity بوونی هەبێت. تایبەتمەندیی ئەم جۆره ئاڵۆزییه، هەبوونی چەماوی هەرە زۆر له کڕکڕاگە له نزیکی جۆگەی گوێیه. لەم حاڵەتەدا بەهۆی گەورەبوونی هەرە زۆری کڕکڕاگە لەم بەشەدا، گوێ شێوەی بەرزۆبووی دەبێت. لەم بابەتانەدا، ئەگەر گەورەبوونی زیادەی کڕکڕاگه کەم تا مامناوەندی بێت دەتوانین بێ هەڵگرتنی کڕکڕاگە چاکیبکەینەوە. بەڵام ئەگەر گەورەبوونی کڕکڕاگه هەرە زۆر بێت هەڵگرتنی بەشێک له کڕکڕاگە پێویست دەبێت. بەپێچەوانەی ئاڵۆزی شێوەیی پیشوو واته lop ear deformity که بڕینی کڕکڕاگە دەبێته هۆی دەرکەوتنی هێڵی بڕدراو پاش نەشتەرگەری، لەم بابەتەدا هیچ کێشەیەک دروستنابێت.