ئایا ئێوە بالۆکیش هەڵدەگرن؟
نەخێر. بۆ ئەم کارە دەتاننێرین بۆ لای پسپۆڕی پێستی بەئەزموون.
چۆن دەتوانین دڵنیابینەوە خاڵی دەموچاومان شێرپەنجەی پێست نییه؟
سەبارەت به خاڵ و ئەگەری شێرپەنجەیی بوونیان، سەرنجدانی چەند خاڵی ئاگاداری پێویسته. ئەم خاڵانه تەنیا بۆ ڕێنوێنی ئێوەن و هەرگیز نابێ جێگەی ڕاوێژکاری و پشکنینی ڕاستەوخۆ بگرێتەوە. خاڵی یەکەم سەبارەت به شێوەی خاڵە. ئەگەر خاڵەکە بازنەیی و هاوسەنگ نەبێت دەبێ گومانی لێبکرێت. خاڵی دووەم سەبارەت به ڕێکبوونی لێوارەکانی خاڵە. ئەگەر لێوارەکان ناڕێک بن دەبێ پشکنینی زیاتری بۆبکرێت. خاڵی سێیەم سەبارەت به رەنگی خاڵه واته ئەگەر له هەنێک بەشی دا زۆر ڕوون یا زۆر تاریک بێت یا رەنگی بگۆڕدرێت پێویست به پشکنین دەکات. ئەو خاڵانەی که به تێپەڕبوونی کات ئەندازەیان گەورەتر دەبێت پێویست به پشکنین دەکەن. خوێنڕێژی خاڵ یا گۆڕانکاری تر که له چەند مانگی دوایی دا دروستبووبێت پێویست بە پشکنین دەکەن.
هەڵگرتنی خاڵی دەموچاو چۆن ئەنجامدەدرێت؟
خاڵ یاخود Nevus دەبێ بە تەواوی هەڵبگیرێت، نابێت تەنیا تۆ ئاستییەکەی هەڵگیرێت و بەشی قووڵاییەکی بمێنێتەوە. خاڵەکان بە شێوەی ئاسایی خاوەن قووڵایین واته چوونەتە ناو پێستەوە، بەم هۆوه کەڵکوەرگرتن له هەنێک شێواز وێنەی سوتاندن به هەڵگرتنی ئاستیی خاڵ دەبێته هۆی کەمکردنەوەی قوڵایی خاڵ و زۆربەی کات دەگەڕێته باری سەرەتایی خۆی. هەنێک کەس بۆ هەڵگرتنی خاڵ له نیترۆجینی شلە کەڵکوەردەگرن. بەڕای ئێمە ئەم شێوازەش شێوازێکی دەرمانی گونجاو نییه، بە دوو هۆکار، هۆکاری یەکەم ئەوەیه که کەڵکوەرگرتنی کۆنتڕۆڵ نەکراو له نیترۆجین دەتوانێت ببێته هۆی زیانی زۆری پێست بەهۆی سەرماوە که خۆی بە شێوەی ڕەنگ زەردی یا سپی بوونەوەی پێست نیشان دەدات. هۆکاری دووەم ئەوەیە که ڕادەی کاریگەریی ئەم مادە له قوڵایی دا دیار نییه و زۆربەی کات ئەم شێوازە سەرکەوتوو نابێت. بەم هۆوه زۆربەی کات ئێمە بۆ هەڵگرتنی خاڵ نەشتەرگەری پێشنیار دەکەین. لەم شێوازەدا پێست بە شێوەی تەشی تۆزێک دەبڕدرێت و پاش هەڵگرتنی خاڵەکە چاکدەکرێتەوە (وێنەی 1). ئەم شێوازی بڕینه واته بە شیوەی تەشی یارمەتی دەداته چاکبوونەوەی باشتری پێست.
وێنەی 1: شێوازی بڕین له نەشتەرگەری هەڵگرتنی خاڵ و شێوازی چاکبوونەوەی
خاڵی گرنگی تر سەبارەت بە ئەنجامدانی دروستی ئەم نەشتەرگەرییه ئەوەیە که دەبێ بڕینی پێست له درێژایی هەنێک هێڵی تایبەت بە ناوی relaxed skin tension lines ئەنجامبدرێت (وێنەی 2).
شێوەی ئەم هێڵانه، شێوازی فیبری کۆلاجین لەناو پێستی دەموچاو دیاری دەکەن و هەر ئەو هێڵانەن که له کەسانی بەساڵاچوودا چرچ و لۆچی پێست دروستدەکەن. بە بڕینی پێست له درێژایی ئەم هێڵانه پاش هەڵگرتنی خاڵ لێواری برین بەباشی نزیکی یەکتر دەبنەوە و پاش تەقەڵدانی لێوارەکان کەمترین گوشاریان لەسەر دەبێت و بەم هۆوه برینەکە زووتر چاکدەبێتەوە. بۆنموونه لە کەسێکدا که خاڵ لەسەر چناکەی دایه ڕەنگه وابیر بکرێتەوە که ئەگەر هێڵی بڕین ئاسۆیی بێت شوێنی چاکبوونەوەی هاوڕێکی لێواری ئێسکی شەویلگە دەبێت و نابیندرێت. بەڵام بەم شێوە جێگەی بڕینەکە زۆر دەمێنێتەوە. بەم هۆوه ناسینی ئەم هێڵانه و ئەنجامدانی نەشتەرگەری له ئاراستەی گونجاوەوە یەکەمین مەرجی هەڵگرتنی خاڵ بەشێوەی دروسته.
ئێمە هەڵگرتنی خاڵ بەشێوەی ورد و هاودەق لەگەڵ بنەماکانی زانستی نەشتەرگەری ئەنجام دەدەین. له کاتی نەشتەرگەری دا له دوورانەوەی لێوارەکانی جێگەی بڕدراو بی هیچ گوشارێک دڵنیا دەبینەوە تاوەکو کەمترین شوێن له هێڵی بڕدراو بمێنێتەوە. سەرەڕای ئەمە پاش هەڵگرتنی خاڵ چاودێرییەکانی پاش نەشتەرگەری بۆ نەخۆش شڕۆڤە دەکرێن. پاش کۆتایی نەشتەرگەری، خاڵە هەڵگیراوەکە بۆ پشکنین و دڵنیایی له جۆری شانە دەنێردرێت بۆ تاقیکردنەوەی پاتۆلۆژی.