Restylane
بۆ زۆرکردنی قەبارە لە لێوەکان و هێڵی پێکەنین و بەشەکانی تری دەموچاو دەتوانین لەم جۆره جەلە کەڵکوەرگرین. Restylane نزیک شەش مانگ دەمێنێتەوە و بۆ وەرگرتنی بەرئەنجامی باشتر دەتوانین لەگەڵ جەلەکانی تر کەڵکی لێوەرگرین.
Perlane
نوێترین دەوا له بنەماڵەی Restylaneه، ماوەی کاریگەرییەکەی درێژخایەنتره، واته شەش مانگ تا یەک ساڵ، چڕی ئەم جۆره جەلە له Restylane زیاتره و بەم هۆوه پاش وەشاندنی ڕەقتر هەست دەکرێت.
لەم جۆره جەلە بۆ زۆرکردنی قەبارەی لێوەکان و گۆنا و باشترکردنی چرچ و لۆچی قووڵی دەموچاو وێنەی هێڵی پێکەنین و هێڵی ژێر گۆشەی لێوەکان marionette lines دەتوانین کەڵکوەرگرین بەڵام بۆ به چرچ و لۆچی کەمی دەموچاو گونجاو نییە و کەڵکوەرگرتن له Restylane لەم بابەتانەدا باشتره.
Juvederm ultra و Juvederm ultra plus
نوێترین جەل له بنەماڵەی هیالۆرۆنیک ئەسیده و سەرەڕای مانەوەی باش، بەرئەنجامی روخساری دڵخوازی لەگەڵدایه.