DrBonyadi
دکتر مسعود بنیادی
بورد تخصصی گوش، حلق و بینی و جراحی سر و گردن
عضو نظام پزشکی کانادا
عضو آکادمی زیبایی آمریکا
عضو انجمن علمی پزشکی لیزری ایران

ڕاینۆپلاستی

لووت یەکێک له گرنگترین ئەندامەکانی دەموچاوە و شێوە و هاوئاهەنگ بوونی لەگەڵ ئەندامەکانی تری دەموچاو کاریگەری زۆری لەسەر جوانی هەیه. هەروەها لووت وەکوو ڕێگەی هەوایی له تەڕکردن و گەرم کردنی هەوا و دابینکردنی هەوای هەناسەیی گونجاو ڕۆڵی گرنگی هەیه. لە نێوان هەموو نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان دا، نەشتەرگەریی لووت واته ڕاینۆپلاستی خاوەن تایبەتمەندیی جیاوازه. لە ڕاستیدا ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لووت تەنیا پێویستی به لێهاتوویی پزیشکی نەشتەرگەریی نییه واته نەشتەرگەریی لووت تێکڵاوێکه له زانست و هونەر. بۆ ئەوەی که نەشتەرگەریی لووت بەرئەنجامی سەرکەوتوی هەبێت پزیشکی نەشتەرگەریی لووت دەبێ زانیاری تەواوی لەسەر ئاناتۆمی و فیزیۆلۆجیای لووت هەبێت. پزیشکی نەشتەرگەریی لووت هیچکات بە بە تەنیایی له لووت ناڕوانێت بەڵکو لە تەنیشت ئەندامەکانی تری دەموچاو هەڵیدەسەنگێنێت و هاوئاهەنگی دڵخواز له نێوان ئەندامەکانی دەموچاو پێکدێنێت. سەبارەت به لووت ئەم هاوئاهەنگییه به لەبەرچاوگرتنی شێوە و ئەندازەی گونجاو بۆ هەر دەموچاوێکی تایبەت، به هەڵگرتن بەشە زیادەکان و شێوەدان به بەشەکانی تر دروستدەبێت. به پێکهێنانی هاوئاهەنگی له نێوان ئەندامەکانی دەموچاو، روخساری ئەو کەسە جوانتر و سەرنجڕاکێش تر دەبێت.

4 تایبەتمەندیی گرنگ له نەشتەرگەریی مۆدێڕنی لووت:

نەشتەرگەریی لووت لەگەڵ ڕاگرتنی کارکردی هەناسەیی دایه، واته هەم هەناسەدانی نەخۆش پاش نەشتەرگەریی تووشی کێشە نابێت، هەم لەکاتی بوونی کێشەی هەناسەیی، ئەم کێشە باشتریش دەبێت.

پێویست نەبوون به دانانی تامپۆنی لووت پاش نەشتەرگەریی لووت – دانانی تامپۆن لەناو لووت لەگەڵ گیرانی تەواوی لووت و وشکی دەم و هەروەها ئێشی زۆر لەکاتی دەرهێنانی دایه.

پاش نەشتەرگەریی لووت، لووت هاوئاهەنگ لەگەڵ ئەندامەکانی تری دەموچاو و تەواو سروشتی دەبێت و شێوەی نەشتەرگەریکراو نادات.

ڕادەی شینەوەبوون و هەوسان پاش نەشتەرگەریی لووت دەگاته لانیکەم، بۆیه نەخۆش خێراتر چالاکی کۆمەڵگایی خۆی دەستپێدەکاتەوە.

لە نەشتەرگەریی لوت که بۆ باشتربوونی شێوەی لووت ئەنجامدەدرێت، هەنێک بەشی تایبەت له لووت وێنەی ئێسک و کڕکڕاگە دەگۆڕدرێت تاوەکو هاوئاهەنگی زیاتری لەگەڵ ئەندامەکانی تری دەموچاو هەبێت. بۆ ئەم مەبەسته دەتوانین هێڵی زۆر چکۆله لەناو لووت ببڕین کە شێوازی داخراوی پێدەڵێن یا سەرەڕای هێڵە بڕدراوەکانی سەرەوە، لەسەر دیواری نێوان کونەکانی لووت هێڵێکی چکۆلەی تر ببڕین که نەشتەرگەری کراوەی پێدەڵێن.

لەکاتی ویستنی ڕاوێژکاری بێبەرامبەر دەتوانن پێوەندی بگرن لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنی 982122859098+ یا 982122865536+ یا ئیمەیل بنێرن بۆ drbonyadimd@gmail.com. لە دانیشتنی ڕاوێژکاری دا، وردەکاری شێوازەکانی نەشتەرگەریی کراوه و داخراو  بریتی له قازانجەکانی و سنووردارییە ئەگەرییەکانی به لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی روخساری ئێوە شڕۆڤە دەکرێت و هەموو زانیارییه پێویستەکانتان پێدەدرێت تاوەکو لەسەر بنەمای ئەم زانیارییانه، سەبارەت به گونجاوترین شێوازی نەشتەرگەری بڕیارتان بۆبدرێت.