PRP یاخود وەشاندنی پلازمای بەپیتکراو به پەڕەی خوێن
شێوازی دەرمانی PRP واخود وەشاندنی پلازمای بەپیتکراو به پەڕەی خوێن یەکێک له شێوازەکانی لاوکردنەوەی پێسته. ئەم شێوازه دەبێته هۆی چالاککردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و لە ئەنجامدا کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی پێست. پەڕەکانی خوێن بەشێوەی سروشتی لە ناو خوێندا هەن و له خێرایی باشبوونەوەی شانەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن و زۆرکردنی پتەوی ئێسک ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێت.
وەشاندنی PRP له نووسینگەی پزیشک ئەنجامدەدرێت و له کەڵکەکانی دەتوانین ئاماژە بکەینه کەمکردنەوەی چرچ و لۆچ و لاوکردنەوەی پێست. زۆر لەو نەخۆشانەی که خاوەن هێڵی پێکەنین یا چرچ و لۆچ له دەوروبەری چاو و ناوچاودان بە وەشاندنی PRP پێستی سافتر و یەکنەواتر پەیدا دەکەن.
میکانیزمی کاریگەریی PRP ماوەتەوە سەر کاریگەریی پەڕەکانی خوێن لە جەستەدا. پەڕەکانی خوێن لەناو خوێن دان و ئەری زۆرکردنی لێشاوی خوێن بۆ شوێنە زیاندیتووەکانی شانە و هەروەها زۆرکردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین وەئەستۆیانه. به زۆربوونی تەمەن هێدی هێدی بەرهەمهاتنی کۆلاجین کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا حاڵەتی جیڕی پێست کەمدەبێتەوە. ئەم پرسه دەبێته هۆی چرچ و لۆچی پێست. بە زۆربوونی ژمارەی پەڕەی خوێن به هۆی وەشاندنی PRP، جەسته پەڕەی خوێنی زیاتری دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین و زۆربوونی بەرهەمهاتنی کۆلاجین دەبێته هۆی لەناوچوونی چرچ و لۆچی پێست.
شێوازی وەشاندنی PRP بەم شێوەیە که سەرەتا بڕێکی زۆر کەم له نەخۆش خوێن دەگیرێت و پاشان به کەڵکوەرگرتن له مادە و ئامرازی تایبەت وێنەی کیتی PRP و دانانی نموونه له ئامێری centrifuge، پەڕەکان له خوێن جیادەبنەوە و دەوەشێندرێنه شوێنە پێویستەکان. زۆربەی کات 3 تا 6 جار وەشاندنی PRP بە مەودای 4 حەوته یا تا کاتی وەدەستهێنانی بەرئەنجامی دڵخواز ئەنجامدەدرێت.
لەکاتی ویستن بۆ ڕاوێژکاری بێبەرانبەر دەتوانن پێوەندی بگرنه ژماره تەلەفۆنی 982122859098+ یا 982122865536+ یا ئیمەیل بنێرن بۆ drbonyadi@gmail.com. له دانیشتنی ڕاوێژکاری دا، وردەکاری شێوازە جۆراوجۆرەکان بریتی له قازانج و سنووردارییەکانیان بەپێی تایبەتمەندییەکانی دەموچاوی ئێوە شڕۆڤە دەکرێت و هەموو زانیارییه پێویستەکانتان پێدەدرێت تا لەسەر بنەمای ئەم زانیارییانه سەبارەت به گونجاوترین شێواز بۆ ئێوە بڕیاربدرێت.