DrBonyadi
دکتر مسعود بنیادی
بورد تخصصی گوش، حلق و بینی و جراحی سر و گردن
عضو نظام پزشکی کانادا
عضو آکادمی زیبایی آمریکا
عضو انجمن علمی پزشکی لیزری ایران

پێش هەڵگرتنی خاڵی دەموچاو دەبێ سەرنج بدەنە چەند خاڵ:

- ئایا ئەگەری شێرپەنجەبوون هەیه؟

- ئایا بەپیی ئەندازە و شوێنی خاڵ هێگنی هەڵگرتنی هەیه؟

- ئایا پاش هەڵگرتنی خاڵەکه بەرئەنجامی روخساری دڵخواز وەردەگیرێت؟

 

لەکاتێکدا که هەرکام له وڵامەکانی سەرەوە ئەرێ بێت، دەبێ خاڵ هەڵگیرێت. ئێمە لە هەموو بابەتەکان دا خاڵه هەڵگیراوەکە بۆ پشکنین لە باری جۆری خاڵ و دڵنیا بوونەوە له نەبوونی شێرپەنجە، دەنێرین بۆ تاقیگه.

 

ئاراستەی بڕینی نەشتەرگەری بۆ هەڵگرتنی خاڵ گرنگی تایبەتی هەیە. ئەگەر بڕینی پێست دروست ئەنجامبدرێت و پاش هەڵگرتنی خاڵ به شێوەی ستاندارد تەقەڵ بدرێت و باشکردنەوەی پێست و شانەکانی ژێرەوە بەباشی ئەنجامبدرێت، شوێنی خاڵەکه جێگەیەکی ئەوهۆی لێنامێنێتەوە.

 

بۆ وەرگرتنی باشترین بەرئەنجام له کلینیکی ئێمەدا سەرەڕای لەبەرچاوگرتنی بابەتەکانی سەرەوە، له چاویلکەی تایبەتی LOUPE کەڵکوەردەگیرێت و له زۆربەی بابەتەکاندا پاش تەواوبوونی خولی باشبوونەوە، شوێنی بڕدراو نابیندرێت.