DrBonyadi
دکتر مسعود بنیادی
بورد تخصصی گوش، حلق و بینی و جراحی سر و گردن
عضو نظام پزشکی کانادا
عضو آکادمی زیبایی آمریکا
عضو انجمن علمی پزشکی لیزری ایران

لیفتی برۆ واته هەڵهێنانی برۆ و نەشتەرگەریی جوانکاریی پێڵو

زۆر له نەخۆشەکانی ئێمه له داکەوتوویی برۆ و شلبوونی پێستی ژێر برۆ نارەزامندن و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە و نەشتەرگەریی لیفتی برۆ یا نەشتەرگەریی جوانکاریی پێڵو سەردانمان دەکەن.

ئەم نەشتەرگەرییه له ڕابردویەکی نزیک دا یەکێک له باوترین نەشتەرگەرییەکانی جوانکاریی دەموچاو بەئەژماردەهات بەڵام لە ئەمڕۆدا بە دەگمەن ئەنجامدەدرێت.

هۆکاری ئەم بابەته لێزانینی باشتر و وردتری ئەو هۆکارانەیە که دەبنە هۆی ئەم گۆڕانکارییانه له دەموچاودا واته داکەوتوویی برۆکان و شلبوونی پێستی ژێر برۆکان. له ئەمڕۆدا دەرکەوتووه که هۆکاری سەرەکی ئەم پرسه کەمبوونەوەی شانەی چەورییه. له ئەنجامی دابەزینی قەبارەی چەوری لەم ناوچەدا، بەشی دەرەوەی برۆکان بەرەو خوارەوە شوێنی دەگۆڕدرێت و پێستەکەی شل و زیادە دێته بەرچاو.

له تەکنیکە کۆنەکاندا ئەم بەشە له پێستی زیاده، لەگەڵ شانەی چەوری ژێرووی یا بێ ئەم شانه، هەڵدەگیرا و لە بەرئەنجامدا چرچ و لۆچی پێست و هەوسانی ژێر برۆ و پێڵو چارەسەر دەکرا بەڵام کێشەی ئەم شێوازه ئەوە بوو که سەرەڕای گۆڕانکارییەکانی سەرەوە روخساری ئەو کەسه لاوتر نەدەبوو و لە زۆربەی بابەتەکاندا شێوەی چاو و برۆکان، ئەنجامدانی نەشتەرگەری نیشان دەدا. بەڵام به شێوازەکانی ئەمڕۆیی بە جێگەی هەڵگرتنی پێستی زیاده، شانەی چەوری دادەنرێت که سەرەڕای دروستکردنی گۆڕانکاری پۆزەتیڤ له شێوەی چاوەکان و برۆکان، ئەو کەسە روخساری لاوتر پەیدا دەکات. له بابەتی تایبەت دا رەنگه هەڵگرتنی بڕێکی کەمی پێست پێویست بێت.

وەشاندنی چەوری لەم ناوچەدا ئەگەر بە تەکنیکی ئەمڕۆیی و ورد ئەنجامبدرێت بەرئەنجامەکەی سەرسوڕهێن دەبێت. بەم کاره هەم قەبارەی دابەزیو قەرەبودەکرێتەوە هەم پێست لاوتر و جوانتر دەبێت. هۆکاری ئەم ڕووداوە بوونی ژمارەی فراوانی خانەی بنەمایی STEM CELLS   له شانەی چەوری وەشێندراوه. ئەم خانانە دەبنه هۆی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئەلاستین و هەروەها ئاسانکردنی خۆراکی پێست واته زۆرکردنی ژمارەی ڕەگی خوێنی و جوانی پێست دیسان پێکدێنن.

 

ئەگەر بیر له لیفتی برۆ یا هەڵگرتنی پێستی زیادەی پێڵو دەکەنەوە، دەتوانن له ڕاوێژکاری راستەخۆ له کلینیکی ئێمە، سەبارەت به باشترین هەڵبژارده که بتوانێت باشترین بەرئەنجامی هەبێت له (دکتۆر بونیادی) پرسیار بکەن و سەبارەت به قازانجی شێوازە جۆراوجۆرەکان زانیاری پێویست وەرگرن.